هەڵوێستی هاوپەیمانی نەسر لەبارەی هێرشی تورکیا

0

نوچە

هاوپه‌یمانێتی نه‌سر، بە سەرۆکایەتی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئیدانه‌ ده‌كات كرد و هێرشه‌كه‌ی به‌ پێشێلكردنی سه‌روه‌ریی خاكی عیراق له‌قه‌ڵه‌مدا

نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی نه‌سر، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاند: پێشێلكارییە‌ به‌رده‌وامه‌كانی سه‌روه‌ریی عیراق ئیدانه‌ ده‌كه‌ین و له‌و باره‌یه‌وه‌ هه‌موو به‌رپرسیارێتیه‌ك ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆی وڵاتانی دراوسێ.

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی عه‌بادی داواشی له‌ حكومه‌تی عیراق كردووە،‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری و كه‌رامه‌تی عیراق به‌كاربهێنێت.

جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و جۆره‌ پێشێلكارییانه‌ گرژی و ناسه‌قامگیری له‌ناوچه‌كه‌دا زیاد ده‌كات و هیچ وڵاتێك له‌ كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م پێشێلكارییانه‌ ده‌ربازی نابێت، ئه‌و ره‌فتارانه‌ كار له‌ ئاسایش و سه‌روه‌ریی خۆشیان ده‌كات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com