نوچەنێت
وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی تەشەنەكردنی پەتای كۆرۆنا بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٨-٦-٢٠٢٠، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری لەبارەی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا دەدات و دەڵێت: سەرەتایەکی خراپە.
دەقی پەیامەکەی وەزیری تەندروستی:
بەهەند وەرنەگرتنی کۆڕۆنا و پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستیەکان و خاوبوونەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی، هەڕەشەیەکی ترسناک و سەرەتایەکە بۆ پێشبینی کردنی تەشەنەکردنی تووشبوون بۆ سەدان هاووڵاتی و زۆربوونی ڕێژەی مردن بۆ دەیان لە ڕۆژێکدا.
د. سامان بەرزنجی
وەزیری تەندروستی
18 حوزەیران 2020