نوچە-الحرە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧-ی جون، ئەمریکا ناوی ٣٩ بەرپرس و دامەزراوەی سەر بە رژێمی بەشار ئەسەدی خستە لیستی تیرۆرەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: لە نێو ئەو بەرپرسانەی، کە خراونەتە لیستی سزاکانی واشنتۆنەوە، ناوی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا و هاوسەرەکەی دەبیندرێ.
لە باینێکدا، کە مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، هاتووە: واشنتۆن بە پێی یاسای سزار، ٣٠ بەرپرسی باڵا و دامەزراوەی سوری خستۆتە لیستی ڕەشەوە، لە وانەی بەشار ئەسەد و ئەسما ئەسەد.
بە گوتەی پۆمپیۆ، ئەمریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا، سزای قورستر بە سەر رژێمی بەشار ئەسەددا دەسەپێنێ.
بە گوێڕەی یاسای سزار، سەرۆکی رژێمی بەعسی سوریا و بەرپرسانی باڵای دیکەی سوری، کە ناویان لە لیستەکەدا هاتووە، لە تاوانە جەنگیەکانی دژ بە خەڵکی مەدەنی سوریا بەشدارن و دەبێ سزا بدرێن.