شلێر سەعید: هەولێر
لە ڕوداوێكی خنكاندا لە سنوری كەركوك دوگەنج خنكان، وتە بێژی بەرگری شارستانی دەڵێت، لەكاتی مەلەكردن خنكاون.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە هەر دوێنێ سێشەممە، هاوكات دوو خوشكی دیكە لە سنوری كەركوك خنكان.
لە لێدوانێكی تایبەتدا لەبارەی ڕووداوی خنكانی دوو گەنج، نەقیب قەیس، عبدولڕەزاق، گوتەبێژی بەرگری شارستانی كەركوك بە نوچەی ڕاگەیاند: نیوەڕۆی ئەمڕۆ 17-6-2020، لە بەنداوی “شیرین”-ی سنوری ناحیەی لەیلان گەنجێکی تەمەن ۱۷ ساڵان بەناوی (عەقیل حسێن سەلمان) دانشتووی گەڕەکی “نداو”-ی شاری کەرکوکـ لەکاتی مەلەکردن خنکا، تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
گوتیشی هاوكات ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەنداوی ناحیەی “مەلا عەبدوڵڵا”-ی باشوری کەرکوک،ـ لەکاتی مەلەکردن گەنجێکی تەمەن ۱۹ ساڵان بەناوی (مستەفا شەعبان مستەفا) دانشتووی ناحیەکە خنکا، لەئێستادا تەرمەکەی گەیەندراوەتە پزیشکی دادی کەرکوکـ.
شایەنی باسە لەسەرەتای وەرزی هاوێن، ئەمە نۆیەمین هاوڵاتییە لە بەنداوەکانی کەرکوکـ لەکاتی مەلەکردن بخنکێن.
