نوچە-ڕۆیتەرز
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ڕایگەیاند، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات پڕوپاگاندا و بانگەشەی سیاسی بلۆک بکەن.
مارک زاکێربێرگ، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای فەیسبووک، لە وتارێکدا، کە لە ڕۆژنامەی یو ئێس ئەی تودەی بڵاو بۆتەوە، دەڵێت: بەکارهێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە دەتوانن لە سەروبەندی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کە بڕیارە مانگی نۆڤەمبەر بەڕێوەبچێت، هەر جۆرە چالاکی و پڕوپاگاندایەکی سیاسی بلۆک بکەن.
زاکێربێرگ دەشڵێت، ئێمە دەنگی ئەو کەسانە دەبیستین، کە پێشتر بڕیاریان داوە هەڵبژاردنەکان بگاتە ئەنجامی کۆتایی خۆی، هەربۆیە ئیمکانی ئەوە دەدەین بە بەکارهێنەران، کە هەر جۆرە چالاکی و پڕپاگاندایەکی سیاسی لە سەر پەیجەکانیان بلۆک بکەن.