قوتابیانی پەیمانگای نەوت داوای دامەزراندن دەكەن

0

شلێر سەعید: هەولێر 

قوتابیانی پەیمانگای نەوتی کەرکوک ئەمڕۆ (17-6-2020)  كاتژمێر ٨:٣٠ هەڵستان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک  لە بەردەم کۆمپانیای نەوتی باکور، داوا دەكەن دابمەزرێن.

 بەهۆی دواکەوتنی دامەزرادنیان لە کاتێکدا کە بە بڕیاریکی وزاری ( استپنا‌و) هەیە کە بەبی گەرانەوە بۆ بودجە دابمەزرێن، بەلام تاکو ئێستا کارەکانیان دوائەخرێ لە لایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی نەوتەوە.

لة ليَدوانيَكى تايبةتدا ئیبراهیم بورهان، نوێنەری خۆپیشاندەران لەم بارەوە بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دەرچوانی پەیمانگای نەوتی كەركوك خۆپیشاندانمان كرد، بەهۆی دانەمەزراندنمان، چونكە ئێمە لەسەرجەم عێراقدا 4 پەیمانكگای نەوتمان هەیە، كۆی گشتی قوتابیەكان هەزارو 475 قوتابین و و نزیكەی 300 قوتابی لەكەركوكە.

گوتیشی، ئێمە كە چۆینەتە پەیمانگای نەوت، نمرەمان بەرزتر بووە لەو بەشە، وازمان لە بەشەبەرزەكانی زانكۆ هێناوە؛ بۆیە چۆینەتە ئەوێ،‌ كە دامەزراندنی مسۆگەرە، بەڵام ئەوە نزیكەی نۆ مانگە دەرچوین كەچی كەس گوێمان لێناگرێ.

ئەو دەرچوەی پەیمانگای نەوت رونیشی كردەوە، سەرۆك وەزیران بڕیاری دا، كە دامەزرێین بەڵام وەزارەتی دارایی و نەوت لەنێوان خۆیان نایە كەن ئەو سەرو ئەو سەر بە ئێمە دەكەن. دەشڵێت، حاڵی قوتابیان زۆر خراپە، ئەمڕۆ قوتابیمان هەبوە پارەی نەبوە تاكسی بگرێت بێت، بۆیە داوادەكەین ئەوەمان بۆ یەكلایی بكەنەوە وبڕیاری دامەزراندنمان پەسەند بكەن. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com