بەشەناوخۆيىەکان بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەکاردەهێنرێت

0

شلێر سەعید : نوچە 

ڕاگەیاندنی تەندروستی ڕاپەرین دەڵێت، 118 حاڵەتی توشبوو تۆماركراوە لەسنورەكە لەو ژمارەیە نۆ كەس چابۆتەوە ویەك كەس گیانی لەدەستدا شەوی ڕابردوو.

شەوی ڕابردوو 2020.6.16 ھاوڵاتییەکی تووشبوو بە پەتای کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەست داوە،و سێ‌ كەسیش لەهەولێر گیانی لەدەستدا .

لە لێدوانێكی تایبەتدا، سەبارەت بە توشبووانی كۆرنا لەدەڤەرەكەیاندا تەھا محەمەد، بەرپرسیی ڕاگەیاندنی تەندروستیی ڕاپەڕین بە نوچەی ڕاگەیاند: “لە ڕاپەرین دوو سەنتەری تایبەت بە كۆرۆنامان هەیە یەكیان لە قەڵادزێ‌ و یەك لە ڕانیە، و  بەهەردوو سەنتەر حەفت ئامێری هەناسەدانمان هەیە ئەوەش زۆركەمە .

گوتیشی، لە ئەگەری زیادبوونی ژمارەكە بڕیارە بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆی راپەرین و قڵادزێ بەكاربێنین ، و هەندێ‌ شوقە هەن دەتوانین ئەوانیش بەكار بێنین.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەرەتای هاتنی كۆرۆناوە 118 حاڵەتی توشبو تۆماركراوە لەسنورەكە لەو ژمارەیە نۆ كەس چابۆتەوە ویەك كەس گیانی لەدەستدا شەوی ڕابردوو، و هەندێكیان داخڵ كراون پێویستیان بە هەناسەدانی دەستكردە  و ئەوانی دی لەماڵی خۆیان لە ژێر چاودێری پزیشكین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com