شلێر سەعید نوچە
ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان دەڵێت، بەهۆی ئەو بۆشاییەی هەیە لەنێوان هێزە كانی پێشمەرگەو جەیشی عێراق جموجۆڵی داعش دەستی پێكردۆتەوە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا هۆشداری لە پەرەسەندنی تیرۆر و بەردەوامیی هێرشە تیرۆریستییەكان دا لە عێراق، بە تایبەتییش لە ناوچەكانی مادەی 140ی دەستووری عێراق.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا كە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستاندا بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێ “دووباره‌بوونه‌وه و فراوانبوونی به‌رده‌وامی هێرشه تیرۆرستییه‌كان له عێراق، به تایبه‌تیش له ناوچه‌كانی ماده‌ی (140)ی ده‌ستوور دۆخێكی زۆر مه‌ترسیدار و ئاڵۆزی بۆ دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه له ته‌واوی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان هێناوه‌ته ئاراوه كه ماوه‌یه‌كی درێژه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و ڕفاندن و ده‌ركردنیان له‌سه‌ره و ئه‌م دواییانه‌ش به‌رده‌وام به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌سووتێنرێن و ڕۆژانه ده‌كرێنه ئامانجی هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆرستی و شه‌هید ده‌كرێن”.
لە لێدوانێكی تایبەت سەعید هەركی، لە لیژنەی پێشمەرگە ، لەم بارەوە بەنوچەی ڕاگەیاند: ئێمە هاوڕاین لەگەڵ قسەكانی سەرۆكی هەرێم كاك نێچیرڤان بارودۆخەكە مەترسیدارە ، و داعش لە عێراق كۆتایی نەهاتوە و لەو شوێنانەسنورەكانی نێوان هەرێم و عێراق هەیە .
ئەو پەرلەمانتارەی فراكسیۆنی پارتی، هۆكاری زیندوبوونەوەی داعش و جموجۆڵەكانیان بەهۆی ئەو بۆشاییە ئەمنییەی، كە لە نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی و جەیشی عێراق هەیە.
گوتیشی، گەر ئەو بۆشایانە پڕ بكرێنەوە و ڕێكەوتن بكرێت لە نێوان جەیشی عێراقی و وەزارەتی پیشمەرگە، حەشد ناتوانی پەل بهاوێت.