نوچە: ئاژانسەکان
ئەمڕۆ چوارشەمە (یاسای قەیسەر ) دەچتە بواری جێ بەجێكردن كە سزاكانی ئەمریكا لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی كپ كردنی ویستی نیزامی سوریا، هاوكات لەگەڵ دابەزینی لیرەی سوری و داڕوخانی بواری ئابوری و نوێنەرای نەتەوەكان نوینەری نەتەوە یەكگرتوەكان بیدرسون ئاگاداری دەدات لە برسیەتی.
دوێنێ ئێوارە لە دانیشتنێكی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ڕێی فێدیۆوە كۆنفراسێكەوە، بیدرسون ڕایگەیاند بارودۆخی سوریا زیاتر خراپ بووە، 9 ملیۆن و 300 هەزاركەس لە سوریا بێ بەشن لە ئاسایشی خۆراك ، و زیاتر لە دوو ملیۆنی دیكە لەژێر هەڕەشەی برسێتی دان و گەر وابڕوا بارو دخەكە بەرەو برسیەتی كوشدەدەڕوات.
بیدرسون ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، كە لەهەفتەكانی كۆتایی، زۆربەی سوریەكان مەترسی خۆیان دەردەبڕن لەگەڵ تەشەنەكردنی كۆرۆنا.
ڕونیشی كردەوە، كە ئەم بارودۆخە وای كردوە زۆر لە سوریەكان خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن لە ناوچەكانی ئیدلب و سویداو و باشوری وڵات. ئەوەش جێی دڵەڕاوكێیە لە بارو دۆخی ئەمنی و بەرزبونەوەی توندروتیژی.
و لەهەمان كۆنفراسی ڤیدیۆیەكە كیلی كرافت، سەفیری ئەمریكی لەنەتەوە یەكگرتوەكان دەڵێت، یاسای قەیسەر ئامانجی ئەوەیە ڕێگە لە بەشار ئەسەد بگرێت، لە سەركەوتنە سەربازیەكانی و بێبەش بكرێت لە پاڵپشتی كردن، كە بەهۆیەوە چەندین تاوانی ئەنجامداوە و یاسای پێشێلكردوە.
كرافت تاكیدی كردوە، كە یاساكە هاوكارە بۆ ئەوەی كارنەكاتە سەر كارە مرۆڤایەتیەكان كە پێشكەش بە سوریا دەكرێت ، و وادەكات سوریا هێرشە كانی بوەستێنێت بۆ سەر گەلەكەی.
لەبەرانبەردا فاسیلی نیبینزیا، سەفیری ڕوسیا جەختیشی کردەوە، کە مەبەست لەم رێککارانە لەنێوبردنی دەسەڵاتی شەرعی سوریایە.
وتشانغ جون، سەفیری چین-یش دەڵێت، سەپاندنی سزای زیاتر كارێكی نا ئینسانیە، چونكە كارەساتی دیكەی بەدوادا دیتَ.
هەروەها سەفیری سوری لەنەتەوە یەكگرتوەكان، بشار جەعفەری، لەوتارێكی لەبەردەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، واشنتۆن هەوڵی سەپاندنی یاساکانی خۆی دەدات بەسەر جیهاندا، هاوکات دەیەوێت ئەو خواستانەیش کەمبکاتەوە، کە داوای کۆتاییهێنان بە هەڵگرتنی سزا سەپێنراوە یەکلایەنەکان دەکات.