گۆڕان و یەکێتی کۆبوونەوە

0

نوچە

ئه‌مڕۆ (چوارشەممە ١٧-٦-٢٠٢٠)، پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشمانی كوردستانی كردوه‌ و وه‌ك راسپێردراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، له‌ باره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی نێوان گۆڕان و یه‌كێتی.

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ په‌یجی خۆی رایگه‌یاندووه‌، “ئه‌مڕۆ سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشمانی كوردستانمان كرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی حكومه‌ت و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا و پشتیوانیكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی و موچه‌ی موچه‌خۆران و رێكخستنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و فڕۆكه‌خانه ‌و مه‌رزه‌كان و باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و په‌ره‌پێدانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریی كران”.

پارێزگاری سلێمانی باسی له‌وه‌شكردووه‌، له‌به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌ك راسپێردراوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، له‌ باره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی خۆجێی سلێمانی، به‌دید و تێگه‌یشتنێكی ته‌بایانه ‌و هاوبه‌شانه‌ گفتوگۆمان كرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com