برایان هوک: دەرگای گفتوگۆ بە ڕووی ئێراندا دەکەینەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

بەرپرسی دۆسیەی ئێران لە دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، پەیامیکی سیاسی ئاراستەی ئێران دەکات.

برایان هوک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و بەرپرسی دۆسیەی ئەم وڵاتە لە وەزارەتی دەرەوە، دەڵێت: واشنتۆن خوازیاری ئەنجامدانی دانوستانە لە گەڵ ئێران.

بە گوتەی هوک، واشنتۆن نە تەنها ئامادەیە سەبارەت بە ئاڵوگۆڕی زیندانیان گفتوگۆ لە گەڵ ئێران بکات، بەڵکو ئامادەیە سەبارەت بە کێشەکانی ٤١ساڵی ڕابردووی نێوان دوو وڵات لە گەڵ تاران بکەوێتە دانوستانەوە.

هوک جەخت دەکاتەوە، کە دەرگای دانوستان و دیالۆگ بە ڕووی ئێراندا کراوەیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com