دوو خوشك پێكەوە خنكان

0

شلێر سەعید: هەولێر  

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە (۱٦ی حوزەیرانی ۲٠۲٠) لەباشوری كەركوكـ دوو منداڵ پێكەوە خنكان.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچە، محمد تەها، کە دانیشتوی ناوچەکەیە، لەبارەی خنکانی منداڵ ڕاگەیاند: پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە باشوری كەركوكـ، دوو منداڵ پێكەوە خنكان، كە هەردوو خنكاوەكە خوشكی یەكترن بە ناوەكانی (فاتمە عەلی فەیسەڵ/ تەمەن ۸ ساڵان) و (تەبارەكـ عەلی فەیسەڵ/تەمەن ۵ ساڵان).

محمد تەها گوتیشی، خنكاوەكان لە نەتەوەی توركمانی شیعە-ن و خەڵكی ناحیەی “تازە”ی باشوری كەركوكن ولە بەنداوی ناحیەكە خنكاون.

دوای ماوەیەكی كەم تەرمەكانیان دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا گەیەندراوەتە پزیشكی دادی كەركوك.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com