لە سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیارەکەی رێواز فایەق رەتدەکرێتەوە

0

نوچە

لە نوسراوێک، کە واژووی هەریەک لە هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و مونا قاوەچی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستانی بەسەرەوەیە بڕیاری رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتار سۆران عومەر ڕەتدەکەنەوە.

نووسراوە، کە بە ژمارە تایبەت لە رێکەوتی (١٦-٦-٢٠٢٠) ئاراستەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کراوە، جێگر و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاندووە” سەرۆک و جێگر و سکرتێری پەرلەمان دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری تەشریعی پەرلەمانیان نییە ، سەرۆکی پەرلەمان ناتوانێت بە هیچ شێوەیەک بڕیاری تەشریعی ژمارە(٤)ی رێکەوتی(٧-٥-٢٠٢٠) کە بە دەنگی ٥٧ ئەندامی پەرلەمان واتا زۆرینەی رەهای پەرلەمان دەرچووە هەڵبوەشێنێتەوە، بڕیاری تەشریعی تەنیا بە دەنگدانی زۆرینەی پەرلەمانی بە هەمان رێککاری یاسایی و پەیڕەوی هەڵدەوەشێتەوە.

جێگر و سکرتێری پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوە فەرمییەکەدا بە دە خاڵ ئەوەیان روونکردووەتەوە کە بڕیار و نووسراوەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رووی ناوەڕۆکەوە پێچەوانەی یاسای ژمارە (١)ی ساڵی ١٩٩٢ و پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com