وەزارەتی تەندروستی: 182 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كرا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 182 حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمار كراون.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا دوو هەزار و 655 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون، لەو ژمارەیە هەزار و 104 كەس چاكبوونەوە و 59 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

دەقی راگەیەنراوەكە:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١١٢)

1. كەرەنتین: (٤٨ هاوڵاتی نوێ لە كەرەنتین)
١١٣٤ هاوڵاتی لە كەرەنتینن لە ٣٦ شوێنی جیاواز (٢٣٨ هەولێر)، (٩ سلێمانی)، (٨٨٧ دهۆك).

2. پشكنین: (١٩٧٠ پشكنینی نوێ)
(٦٤٧ هەولێر)، (٦١١ سلێمانی)، (٤٦٦ دهۆك)، (١٣٦ گەرمیان)، (١١٠ ڕاپەڕین).

3. تووشبوو: (١٨٢ تووشبووی نوێ)
(٣٠ هەولێر)
(١٠٧ سلێمانی، ٤ گەرمیان، ٤١ ڕاپەڕین)

4. چاكبوون: (٦٨ چاكبوون)
(٣٨ هەولێر)
(٢١ گەرمیان)
(٩ دهۆك)

5. مردن: (٥ مردن)
(٥ سلێمانی)

ئاماری گشتی:
كەڕەنتین ١٥١٦٣ هاوڵاتی، (١٤٠٢٩ دەرچوو)
پشكنین ١٠٨٠٠١ (٥٢١٥٦ هەولێر، ٣١٦٣٤ سلێمانی، ٢٣٤٩٦ دهۆك، ٧١٥ هەلەبجە )
تووشبوون ٢٦٥٥ (٧١٨ هەولێر، ١٧٥٤ سلێمانی، ١٣٥ دهۆك، ٤٨ هەلەبجە )
چاكبوون ١١٠٤ (٣٥٤ هەولێر،٦٤٠ سلێمانی، ٨٨ دهۆك، ٢٢ هەلەبجە )
مانەوە لە نەخۆشخانە ١٤٩٢ (٣٥٧ هەولێر، ١٠٦٢ سلێمانی، ٤٧ دهۆك، ٢٦ هەلەبجە )
مردن ٥٩ (٧ هەولێر، ٥٢ سلێمانی)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی تر داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٦ حوزەیران ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com