سکرتێری گشتی ناتۆ دەڵێت، کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ناتۆ لە دوو ڕۆژی داهاتوو ( 17 و 18ی مانگ) لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفڕانس بەڕێوە دەچێت.
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ ئاشکرای دەکات، کە بڕیار وایە لەو کۆبوونەوەیەدا، کە وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە تێیدا بەشداری دەبن، پرسەکانی کۆرۆنا، هێزی سەربازی ڕوسیا و دۆخی هێزەکانی ناتۆ لە ئەفغانستان و عێراق، بکەونە بەر باس و گفتوگۆ.