نوچە
پشکنینی کۆرۆنا (كۆڤید-19) بۆ گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ستافەکەی کراو ئەنجامەکەی راگەیاندرا.
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: بۆ دڵنیابوون له ته‌ندروستیمان، رۆژی دووشه‌ممه 15 حوزه‌یران ٢٠٢٠، له‌گه‌ڵ ستافه‌كه‌مان تێستی (كۆڤید-19)مان ئه‌نجامدا. سوپاس بۆ خودا وبه خۆشحاڵییه‌وه ئه‌نجامی پشکنینەکە نێگه‌تیڤ ده‌رچوو”.
هەروەها گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم داوا له هاوڵاتیان دەکات، له پێناو ته‌ندروستی خۆیان و خێزان و دۆست و كه‌سوكاریان، پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ببن.