ته‌ندروستی هه‌ولێر چاكبوونه‌وه‌ی 38 توشبوو به‌ كۆڕۆنای راگەیاند

0

نوچە

ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ راگه‌یاندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، “(38) نه‌خۆشی توشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه‌ و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ ماڵه‌وه‌”.

ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌:

ڕاگه‌یه‌ندراوێك بۆ هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر
• هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی شاری هه‌ولێر پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ (٣٨) نه‌خۆشی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆڕۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه‌ و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه‌، وه‌ پشكنینی تایبه‌تی یه‌كیان له‌دوای یه‌كییان بۆ كرایه‌وه‌ كه‌ نێگه‌تیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه‌.

• كۆی گشتی چابووه‌كان گه‌یشته‌ (۳٥٤) كه‌س.

• سوپاسی پابه‌ندبوونتان ده‌كه‌ین بۆ ڕێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان، جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كان زامنی زاڵبوونمانه‌ به‌سه‌ر ئه‌م په‌تا جیهانیه‌.

• زۆر سوپاسی ماندووبوونی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ته‌واوی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین كه‌ پارێزگاری له‌ ته‌ندروستی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن.

د. دلۆڤان محمدفاتح جلال
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر
١٦ی حوزیرانی ۲٠۲٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com