پەرلەمانتارێک: بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان نایاساییە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

ئەندامێکی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر بڕیارێکی نایاساییە.  

دوای ئەوەی، کە پەرلەمانی کوردستان بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستاندا، کاردانەوەی هەندێک لە لایەنەکانی پەرلەمانی بەدوای خۆیدا هێنا و دواتر، د. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمان، بڕیاری ڕاگرتنی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانیدا، لە ئێستاشدا سەرۆکی پەرلەمان بڕیاری هەڵوەشاندەنەوەی بڕیارەکەی پەرلەمانی داوە.   

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سارا دڵشاد، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، ڕایگەیاند: بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەرکراوە و دەنگی پێویستیشی هێناوە، بۆیە بۆ هەڵوەشانەوەی پێویستە بەهامان میکانزم و ڕێکاری یاسایی کە پیشتر دەنگی پێدراوە، بەدەنگدان هەڵبوەشێتەوە، نەک بەبڕیاری تاکلایەنە”.    

ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی جەختیشیکردەوە، کە بڕیارەکەی سەرۆکی پەرلەمان بڕیارێکی نایاساییەوە و تاکلایەنە بڕیاری داوە، چونکە بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، هیچ مادەیەک نییە، کە دەسەڵاتی دابێتە سەرۆکی پەرلەمان بە تەنها بتوانێت بڕیارێکی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنێتەوە. 

سارا دڵشاد ئاماژە بەوەشدەکات، ئەو بڕیاری سەرۆکی پەرلەمان، کە دەریکردووە سەربارەت بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لابردنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، نەگەڕاوەتەوە لیژنەی یاسایی و هیچ گفتوگۆ و دانیشتنێکمان لەسەری نەکردووە.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com