ئەسعەد مورادی
شرۆڤەکارێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، رێککەوتنی ستراتیژی ئەم جارە بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە. دەشڵێت ”لە ساڵی ٢٠٠٨ کورد بەشداری کۆبوونەوەکانی رێککەوتنە ستراتیژەکەی نێوان بەغدا و واشنتۆن نەبوو”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، حەسەن بارام، شرۆڤەکاری سیاسی، لەبارەی رێککەوتنی ستراتیژی ئەمجارەی نێوان ئەمریکا و عێراق، رایگەیاند: رێککەوتنی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن زۆر گرنگە بۆ هەرێمیش و لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی لە ساڵی ٢٠٠٨، راستە وەزیری دەرەوەی عێراق کورد بوو، بەڵام کورد بوونێکی لەو رێککەوتنەدا نەبوو. هەروەها وەک هەرێمی کوردستان بەشداری پێنەکرا و ناویشی نەهاتبوو.
حەسەن بارام دەشڵێت، ئەو ئاڵوگۆڕانەی عێراق و ناوچەکەی گرتۆتەوە و توند بوونەوەی ململانێکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە جارێکی دیکە وایکردۆتەوە گەرێکی دیکەتی گفتوگۆکان لە نێوان وەفدی حکومەتی عێراق و وەفدی ئەمریکی دەستیپێکردەوە و خۆشبەختانە نوێنەری وردیش بەشدارە، بەڵام ئەم رێککەتەن کۆمەلێک لایەن دەگرێتەوە، لایەنی سیاسییە، ئابوورییە، مانەوە و نەمانەوەی ئەمریکایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، تەندروستییە و رۆشنبیرییە و کۆمەلێک بابەت و دۆسییەیەی دیکەیە لەنێوان ئەمریکا و عێراق.
ئەو شرۆڤەکارە گوتیشی، گەڕی یەکەمی ئەم کۆبوونەوەیە تەواو بوو- و پێدەچێت گەڕی دووەم لەسەرەتای مانگی داهاتوو، ئەگەر بارودۆخی گشتی بەهۆی کۆرۆناوە باش بێت، رەنگە راستەوخۆ لە واشنتۆن بکرێت لە نێوان هەردوو وەفدەکە، کە هەرێمی کوردستانیشی تێدایە.