نوچە-بغداد الیوم
فەرماندەی پۆلیسی پاڕیزگای زیقار، باس لە دەستگیرکردنی چەندین سەرباز و ئەفسەری دەکات.
حازم محمد رزاق، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای زیقار دەڵێت، ١١ سەرباز و ٢ ئەفسەری عێراق، کە لە سەرکوت و کوشتنی خۆپیشاندەرانی شاری ناسریە رۆڵیان هەبووە، لە لایەن هێزەکانی سەر بەم پارێزگایە دەستگیر کراون.
بە پێی ماددەی ٤٠٦-ی یاسای سزای عێراقی، ئەم کەسانە لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێ و سزا دەدرێن.
پێشتر جێگری پارێزگاری زیقار، بەڵێنی دەستگیرکردنی ئەو بەرپرس و سەربازانەی دابوو، کە تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.