کاری سایلۆکان دەستیپێکرد

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دوێنێ و ئەمڕۆ وە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەرێم دەستیپێکردووە.    

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، سەبارەت بە وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێم، ڕایگەیاند: وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، پەیوەستە بە وەزارەتی بازرگانی هەرێمەوە، بەپێی زانیارییەکانمان لەدوێنێوە وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکانی هەرێم دەستی پێکردووە، هەر ڕۆژ ناڕۆژێک لە پارێزگایەک دەستپێدەکات.      

گوتەبێژەکەی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، گوتی “بڕی ئەو گەنمی حکومەتی عێراقی وەری دەگرێت، كۆی گشتی ٣٩٠ هه‌زار تۆن گەنمە، بڕی ١١٥ هەزار تۆن لە پارێزگای دھۆك، ١٦٥ هه‌زار تۆن لە سنووری پارێزگای سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین، ١١٠ هه‌زار تۆن لە پارێزگای هەولێر”.  

حوسێن حەمەکەریم دەشڵێت “لە هەوڵداین بۆئەوەی بەشێکی ئەو گەنمە کارگەکانی ئالیک و ئارد لەناوخۆ بۆ ئەمساڵ وەری بگرن، جوتیارانیش ئازادن لەوەی گەنمەکەیان بفرۆشن لە دەرەوەی وڵات، بەڵام ئەو نرخی لەناوخۆ بۆیان دەکات باشترە لەوەی لەدەرەوە بیفرۆشن”.         

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com