لەبارەی بەفەرمی ناساندنی راکان جبووری روونکردنەوە دەدرێت

0

ئەسعەد مورادی

پەرلەمانتاریێکی پێشووی بەغدا رایدەگەیەنێت، بڵاوبوونەوەی هەواڵی بوون بە پارێزگاری راکان جبووری دوورە لە راستییەوە. دەشڵێت ”هەموو هەنگاوێکیش دەنێين بۆ ئەوەی باجی تاوانەکانی بداتەوە”.

دوێنی هەینی ١٢-٦-٢٠٢٠، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لە پەیجی خودی راکان جبووری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک وا بڵاو کرایەوە، کە راکان جبووری وەک پارێزگاری فەرمی دیاری کراوە.
ئەمەش بۆ نەتەوەی کورد

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی بەفەرمی ناسینی راکان جەبووری وەک پارێزگاری کەرکوک، رایگەیاند: دوێنێ هەواڵێک لە پەیجی راکان سعید بڵاوکراوەتەوە بەوەی کراوەتە پارێزگاری کەرکوک بەفەرمی، لەدوای بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە پەیوەندیمان کرد بە نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ئەوەیان پشت راستکردەوە، کە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییەو دوورە لەراستییەوە.

شاخەوان عەبدوڵڵا دەڵێت، ئێمە لەرابردووش دانمان بە راکان سعید نەناوە وەکو پارێزگاری بەوەکالەت و هەموو هەنگاوێکیش دەنێين بۆ ئەوەی باجی ئەو تاوانانە بداتەوە، کە لە دوای ١٦-ی ئۆکتۆبەر ئەنجامی داوە.

ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی عێراق، گوتیشی، دووپاتی دەکەینەوە هەموو ئەو بڕیارە نایاساییانەی لەلایەن ناوبراو دراوە هەڵدەوەشێتەوە وهیچ بەهایەکی یاساییان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com