پەرلەمانتارێکی پارتی: روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی وەڵامێکی باوەڕپێکراوە

0

ئەسعەد مورادی

پەرلەمانتارێکی پارتی رایدەگەیەنێت، روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی وەڵامێکی باوەڕپێکراوە. دەشڵێت ”ئەگەر لایەنگرانی یەكێتی و گۆڕان باوەڕتان بە روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی نییە، دەتوانن پرسیار لە قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی بكەن”.

ئەو 400 ملیار دینارەی، كە حكومەتی عێراق وەك موچەی فەرمانبەران بۆ ھەرێمی كوردستانی ناردووە و ھەندێك لایەن لە سۆشیال میدیا ھەڵمەتیان لە دژی رێكخستووە. لەو بارەیەشەوە وەزارەتی دارایی روونکردنەوەی دا، بەڵام هێشتا هەر مشتومڕی لەسەر دەکرێ.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، رێبوار بابکەی، ئەندامی پەرلەمانی کودستان لە فراکسیۆنی پارتی، لەبارەی ئەو 400 ملیار دینارەکە رایگەیاند: وەزارەتی دارایی روونكردنەوەی لەوبارە داوە، كە وەزیرەكەی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانە و وەڵامێكی باوەڕپێكراوە بۆ ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی، بەڵام ئەو 400 ملیارەش وەك بابەتەكانی دیكە بە سیاسی كراوە. روو دەكەمە لایەنگرانی یەكێتی و گۆڕان دەكەم ئەگەر باوەڕتان بە روونكردنەوەی وەزارەتی دارایی نییە دەتوانن پرسیار لە مامی بچووكتان مام قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی بكەن”.

رێبوار بابکەی دەشڵێت “چەند ساڵێكە حكومەتی ھەرێمی كوردستان، لە دەست ئەوانە دەناڵێنێ، كە بە حیساب شەریكن لەگەڵ پارتی لە حوكمڕانی، ئەوەی ئەوان لە سۆشیال میدیا دژی حكومەتی دەكەن زمانی ئۆپۆزسیۆنیش نییە، چونكە ئۆپۆزسیۆن باوەڕی بەو شتانەیە، كە بە داتا دەسەلمێندرێت، دەكرێ ئەوان بپرسن كوا ئەو پارەیەی بۆ شەقامی 100 مەتری سلێمانی خەرجكرا؟ كوا داھاتی زۆری پاشماخ و مەرزەكانی سنووری دەسەڵاتی سلێمانین، ھەروەھا بۆچی ئەمیرەكانی داعش كە بكوژی چەندین رۆڵەی كوردن رادەستی ئیدارەی گەرمیان كران”.

لەبارەی جێبەجێ کردنی یاسایی چاسازییەوە ئەو پەرلەمانتارەی پارتی گوتی “موچەخۆران، ئەوانەی ژیان و گوزەرانیان لەسەر موچەیە، سودمەندی یەكەم دەبن لە جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی، ھەروەھا پرەنسیپی جێبەجێكردنی دادپەروەرییە لە ھەرێمی كوردستان، ئەوەی دەكرێت داوای رای گشتییە، ئەوانەی لێی زەرەمەندن ئەوانەن بە بڕیارێكی سیاسی و فۆڕمێكی نایاسایی موچەیان بۆ بڕاوەتەوە و خانەنشین كراون، لەكاتی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی زیانمەند دەبن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com