ئەنجامی پشکنینی ٢هەزار کەس راگەیێندرا

0

نوچەنێت

نەخۆشخانەی گشتی بلێ، ئەنجامی پشکنینی ٢هەزار کەسی راگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، ١٣-٦-٢٠٢٠، نەخۆشخانەی بلێ، ئەجامی پشکنینی ٢هەزار کەسی راگەیاند کە سەرجەمیان نیگەتیڤ دەرچوون.

لە راگەیێندراوەکدا هاتووە”پاش دەستنیشانکردنی یەکەم تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەماندا لە رێکەوتی 24/5/2020 واتە یەکەم روژی جەژنی رەمەزان، لەبەرئەوەی ھاووڵاتییەکە سەردانی یەکێک لە گوندەکانی دەڤەرەکەمانی کردبوو، بووە ھۆی ئەوەی کە ھەریەک لە گوندەکانی ھوستان و رێشە و ھەسنەکا، کە دانیشتووانەکانیان بە بەرکەوتوو ئەژمار کران و لە ھەمان شەودا کەرەنین کران، لە ھەڵمەتێکی بەرفراوانی گەڕان و پشکنین و دۆزینەوەی بەرکەوتواندا، بە بەشداری دەیان تیمی راھێنراو بە بەشداری و سەرپەرشتی بەڕێوەبەر و زورێک لە سەرۆک بەشەکان و پزیشک و ستافی نەخۆشخانەکەمان لە ماوەی چەندین روژی بێ پچڕان و لە سەریەک بە تایبەت لە سەرەتا رۆژەکانی کەرەنتین و دوا روژەکانیدا توانرا پشکنین بۆ زیاتر لە ( 1945 ) کەس ئەنجامبدرێت و سوپاس بو خوا گشت پشکنینەکان نەرێنی دەرچوون، واتە بێجگە لە یەکەم توشبوو کەسیتر ھەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوو”.    

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com