نوسراوێکی نهێنی بۆ تەعریب کردنەوەی کەرکوک ئاشکرا دەبێت

0

شلێر سەعید

رۆژ لە دوای رۆژ بارودۆخی کەرکوک بەرەو خراپتر دەچێت، پارێزگاری کەرکوک لە نوسراوێکی نهێنیدا هەوڵی جێبەجێکردنی دووبرەکردنەوەی تەعریبی شارەکە دەدات.

جوان یونس رۆژبەیانی، سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە نوسراوی نھێنی بە ژمارەی ٢٨كە لە ١٧-٥-٢٠٢٠، راکان جبوری واژۆی لەسەرکردووە، ئاراستەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكی كردووە، لەسەر بنەمای داوای شێخێكی عەشیرەتی شەمەر، داوا دەكات كە ژمارەیەكی زۆر لەو خانەوادانەی لە عەرەبی ھاوردەن و لە دوای (٢٠٠٣)ەوە کە بەشێکی زۆریان قەرەبوو کراونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان لە موسڵ و تكریت، لە ئێستادا نیشتەجێی ناوچە کوردستانییەکان بکرێن و كوردەكانیش ( لە نوسراوەكە بە “المتجاوزین”، ناوی ھێناون) دەربكرێن.

رۆژبەیانی دەڵێت، دوای ئەوەی ئاگاداركراینەوە و دەقی نوسراوەكەمان بەدەست گەیشت، پەیوەندیمان بە ھاووڵاتیانی ئەو ناوچەیە كرد و بەڵێنمان پێدان، كە وەكو لیژنەی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ھەرێم لە پەرلەمانی كوردستان، ھەموو ھەوڵێكمان دەخەینەگەڕ بۆ ڕێگریكردن لە جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی ئەو نووسراوە.

دوای ئاشکرابوونی ئەم نوسراوە نهێنییە، دەنگانەوەی لەسەر ئاستی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک لێکەوتەوە، خەڵکی کەرکوک داوادەکەن سەرکردایەتی کورد پشتیوانیان بکەن.

عوسمان شێخ محێدین، ئەندامی ئەنجومەنی  پارێزگای كەركوك بەنوچەی ڕاگەیاند: ئەو بارو دۆخەی كەركوك بەشێكی پەیوەندی بە ئەنجومەنی پارێزگاكان بەتایبەتی پاریزگای كەركوك هەیە کە لەكاركەوتووە، هەرچەندە ئەوە بەپێی مادەی دەستوری  ٢١عێراقە بەراستی بڕیارێكی  نادەستوریە، بەڵام تا ئێستا دادگای فیدراڵی عێراق یەكلایی نەكردۆتەوە ئایا ئەنجومەنی پارێزگاكان هەڵوەشێتەوە یان دەست بەكاربێتەوە.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت: ئەوە وای كردوە ڕاكان جبوری دەستی كراوە بێت چۆنی بوێت وابكات و ئەجندای تەعریب كردن جێ بەجێ بكات، لەگەڵ ئەو پڕۆژەوو ئەجێندای خەمیس خەنجەر و فالح فەیاز، كەهەمویان لەو پڕۆژە دان دەیانەوێ‌ جێ بەجێ بكەن .

عوسمان شێخ محێدین ، دۆخی کەرکوک بە خراپ وەف دەکات” ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بارودۆخی كەركوك خراپ تر دەبێت، بەتایبەتی سێ‌ ناوچەی كەركوك، كە كوردنشین (پەنجا عەلی، خانە و فەیلەق ) لەو پڕۆژانە بێ بەشن و کە  ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك پەسەندمان كرد.

شێخ عوسمان، بەپێویستی دەزانێت” لە ئاستی سەركردایەتی باڵای كوردی لەگەڵ بەغدا، هۆشداری بدەن كە كردەوەكانی ڕاكان جبوری، جێی قبوڵكردن نییە و دەبێت سنوری بۆ دانرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com