تەندروستی هەڵەبجە هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت

لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە، هۆشداری لە تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا دەدات.

ئەمڕۆ شەممە، ١٣-٦-٢٠٢٠، لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵەبجە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: توانامان بۆ وەرگرتنی نەخۆش زۆر سنوردارە و دۆخەکەش خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.هۆشداریش دەدات ئەگەر ڤایرۆسەکە لەم دۆخەی ئێستای نەوەستێنن “کارەساتی گەورە روودەدات”.  

د. جیهاد ئیبراهیم، سەرۆکی تیمی کۆرۆنا لە هەڵەبجە هەروەها گوتی: ئەگەر کۆرۆنا نەوەستێنین، کارەساتی گەورەی تەندروستی لە هەڵەبجە روودەدات. ئێمە تەنیا توانای وەرگرتنی ٥٠ نەخۆشمان هەیە. توانا تەندروستییەکانی ئێمە دیارن، بۆیە پێویستە هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن.

د،جیهاد، دەڵێت: ئەگەر کەمێکی تر ئەم پاتایە بڵاوبێتەوە ئێمە توانای رووبەرووبوونەوەمان نییە، بۆیە مەڵێن کۆرۆنا نییە لەوەدا نەماوە بڵێین نییە. خۆپارێزی بکەن مەڕۆنە دەرەوە بەڵام ئەگەر ناچاربوون بچن خۆپارێزی بکەن.

هاوکات داوای لە حکومەت کرد، بودجەی تایبەت بۆ رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەڵبجە تەرخان بکات، وەکو ئامرازەکانی خۆپاراستنی کارمەندان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com