تەندروستی جیهانی: كۆمپانیا زەبەلاحەکان بانگەشەی نەبونی كۆرۆنا دەكەن

0

نوچەنێت

نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، كۆمپانیا جیهانیەكان بەوە تاوانباردەکات، کە بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانیان بانگەشەی ئەوەدەكەن  كۆرۆنا نییە.

ئەدهەم ئیسماعیل، لە بەیانامەیەكدا كە لە سایتی المعلومە بڵاو بۆتەوە دەڵێت: هەندێك لە كۆمپانیا ئابوریە گەورەكان لە جیهاندا و لە ناو عێراقدا، زیانێكی زۆریان لێ كەوتوە بەهۆی كۆرۆنا و قەدەغەكردنی هاتوچۆ و داخستنی بازارەكان، لەماوەی پێشوودا بۆیە لەبەرژەوەندیان دایە كە بڵێن كۆرۆنا نییە، ئەوان هیچ تەندروستی خەڵكیان لا گرنگ نیە.

نوێنەری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، ئاماژە بەوەشدەكات كە ڕاستە ئەوان لە ڕوی ماددیەوە زیانی زۆریان بەركەوتووە، بەڵام تەندروستی دەبێ لە هەموو شتێ گرنگتربێت. پێویستە هەمو یەكگرتوبین بۆ بەڕێكردنی ئەو كۆسپە گەورەیە لە بواری تەندروستی .

ڕونیشی كردەوە، كە پاڵپشتی  ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بەردەوامە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و  هەڵمەتەكانی هۆشیاری و وتارەكان لەم بارەیەوە، زۆر هاریكاربوون بۆ نەهێشتنی تەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە و كۆنترۆڵكردنی ئەو بارو دۆخە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com