ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

0

نوچە-المعلومە

ئەندامنێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، سەرۆککۆماری تورکیا لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی عێراق دەکات.

جاسم محمد جعفر، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە پێگەی المعلومەی گوتوە: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە داهاتوویەکی نزیک سەردانی عێراق دەکات.

بڕیارە ئەردۆغان، لە میانی ئەم سەردانەی بۆ عێراق لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەم ولاتە کۆبێتەوە و کۆمەڵێک پرسی ستراتیژی بخاتە بە باس و گفتوگۆی لە بارەوە بکرێت.

تەوەرە سەرەکیەکانی ئەم گفتوگۆیانە بریتین لە: پرسی سوریا، هاوکاریە ئابوریەکانی بەغدا و ئەنقەرە، پارتی کرێکارانی کوردستان، کردنەوەی سێهەمین دەروازەی سنوری لە موسڵ.

بە گوتەی جاسم محمد جعفر بیارە، سەرۆککۆماری تورکیا مانگی داهاتوو ئەم سەردانەی بۆ تورکیا ئەنجام بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com