نوچەنێت
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە کوردستان دوو هەزار کەسی تێپەڕاند و لە جیهانیشدا گەیشتە زیاتر لە حەوت ملیۆن و نیو.
بەپێی دوایین ئاماری راگەیاندنی توشبووانی پەتای کۆرۆنا لە جیهان، گەیشتۆتە ٧ ملیۆن و ٧٠٧ هەزار کەس. شارەزایانی بواری پزیشکی بە رێژەیەکی ترسناک ناوی دەبەن.
لە هەرێمی کوردستان، لەسەرەتادا تەشەنەکردنی پەتاکە کۆنتڕۆڵکرابوو بە رادەیەک، کە رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوادەکات بگەڕێنەوە بۆ رێکارە خۆپارێزییەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکە.
ئەگەر چی بەشێک لە چاودێرانی تەندروستی دەڵێن: ئەم ژمارەیە بەراورد بە وڵاتانی تر زۆر نییە، بەڵام رایەکی تر پێیانوایە ئەم رێژەیە بۆ هەرێمی بچوکی وەک هەرێمی کوردستان زۆرە.
ئەمریکا، بەرازیل، رووسیا، هیندستان، بەریتانیا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، پیرۆ، ئەڵمانیا، ئێران، تورکیا، چیلی، فەرەنسا، مەکسیک، پاکستان، سعودیە، کەنەدا و چین. لەم وڵاتانەن، کە زۆرترین رێژەی مردنیان بە کۆرۆنا تێدا تۆمارکراوە، وێڕای پێشکەوتنیان لە بواری پزیشکی.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردەوە، کە ئەو کەسانەی بەرگریان باشە، دەتوانن لە پەتاکە چاک ببنەوە.
بەپێی لێکۆڵێنەوە تەندروستییەکان، جگەرەکێشان، خواردنی خێرا(فاست فود)، هاورەگەزبازی و ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان لەو کەسانەن، کە پەتاکە مەترسی جددی لەسەر ژیانیان دروست دەکات.