سلێمانی.. دوو تووشبووی دیکەی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

0

نوچە

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو تووشبووی دیكەی پەتای کۆڕۆنا، لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٢-٦-٢٠٢٠، دوو تووشبووی دیكەی پەتای کۆڕۆنا، لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا. دوو كەسەكە، یەكێكیان پیاوێكی تەمەن ٧٤ ساڵە و ئەوی تر پیاوێكی تەمەن ٦٣ ساڵە، دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانیان لەدەست دا.

وەزارەتی تەندروستی، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان، هیوای خواستووە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، كە هەر ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی تەندروستی گیان لەدەستدانی تووشبوویەكی تری كۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاندبوو. بۆیە بەمەشەوە ئەمڕۆ سێ کەس لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com