پێشنیاری ئەمریکا بۆ دەربازبوونی عێراق لە قەیران

0

نوچە-العرب

ڕۆژنامەی العرب، چاپی لەندەن، ئەمڕۆ هەینی ١٢ی جون، وردەکاری پێشنیاری لایەنی ئەمریکا بۆ دەربازبوونی عێراق لە قەیرانی ئێستا دەخاتەڕوو.

سەرچاوەکانی ئاگادار بە ڕۆژنامەکەیان گوتووە: لەمیانی دیالۆگی ستراتیژی ڕۆژی ڕابردووی نێوان واشنتۆن و بەغدا، لایەنی دانوستانکاری ئەمریکا پێشنیارێکی خستۆتە بەردەم شاندی دانوستانکاری عێراق.

بە گوێرەی پێشنیارەکە، ئەگەر کابینەی مستەفا کازمی، هەوڵ بۆ سنورکردار کردنی هێزی و نفووزی ئێران لە پانتای سیاسەتی عێراق بدات، ئەمریکا ئامادەیە لە پڕۆسەی سەرخستنی بەغدا لە ئەزمە و قەیرانەکانی ئێستا یارمەتی عێراق بکات.

بە دیاریکراوی، شاندی ئەمریکا پێشنیاریان کردووە، بەرامبەر بە دانی پاکیجێکی یارمەتی دارایی بە عێراق، دەبێ مستەفا کازمی هەوڵی لاوازکردنی گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران بدات.

سەرچاوەکان بە پێگەی العرب یان گوتووە، ئەگەر کابینەی مستەفا کازمی ئەم پێشنیارەی واشنتۆن ڕەتبکاتەوە، پێدەچێت ئەمریکا گەمارۆکانی پەیوەست بە ئێران لە سەر عێراقیش جێبەجێ بکات و بەم پێیە واشنتۆن میکانیزمی گەمارۆکان بە سەر بەغدادا بسەپێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com