فواد حسێن هۆشداری دەداتە ئەوروپا

0

نوچە-شەفەق نیوز

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی عێراق، سەبارەت بە گەڕانەوەی داعش و تەشەنەکردنی هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە بۆ ناوچەکە و یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیانێکدا ڕایگەیاند: فواد حسێن جەختی لە سەر شەراکەتی ستراتیژی لە ئاستی جیهاندا لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی دژ بە داعش کردووە،  ئەم رێکخراوە تیرۆریستییە بۆتە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر هەموو وڵاتانی جیهان.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاماژەی بە پەیوەندی تەلەفۆنی فواد حسێن، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا کردووە. لەم پەیوەندیەدا وەزیری دەرەوەی عێراق لە بارەی گەڕانەوەی داعش هۆشداری داوەتە وڵاتانی ئەوروپی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com