وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی عێراق دەکات

0

نوچە-سومریە نیوز

وەزارەتی دەرەوەیی ئەمریکا هۆشداری دەداتە بەغدا و دەڵێت: دەبێ عێراق ڕێگە لەو هێرشانە بگرێت کە دەکرێنە سەر بەرژەوەندییەکانی واشنتۆن لەم وڵاتە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:هەڵدانی موشەک بەرەو باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، نیشانەی گرنگی گفتگو ستراتیژییەکانی نێوان ئەمریکا و عێراقە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەخت دەکاتەوە، کە گروپە میلیشاییەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران لە عێراق، ئێستا  وەک مەترسی جددی بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی ئەمریکا هەژمار دەکرێن.

بە گوێرەی بەیانی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، دەوڵەتی عێراق بەڵێنی داوە ئەو گروپانە کۆنتڕۆڵ بکات، کە  لە سەر خاکی ئەم وڵات هێرش دەکەنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com