دانیشتنەکانی پەرلەمان دەستپێدەکەنەوە

0

شلێر سەعید: هەولێر

سەرۆكی لیژنەی تەندروستی ڕایگەیاند “ئێمە داوامان كردبوو كە لە لیژنەی باڵای كۆرۆنا بەشدار بین، چ وەك سەرۆكایەتی پەرلەمان و چ وەک لیژنە. دەشڵێت ”دوای دوو هەفتە كۆبونەوەكان دەست پێدەكەنەوە”.

ماوەی دوو مانگە پەرلەمان كارەكانی ڕاگرتووە و ئێستا دوای تووشبوونی چوار كەس لە پەرلەمانی كوردستان   بە کۆرۆنا، كە یەك ئەندام پەرلەمان و سێ كارمەندن، پەرلەمانی کورستان کارەکانی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگرت.

رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پشکنینیان بۆ 197 کەس لە ئەندامانی پەرلەمان، فەرمانبەران و دەستەی سەرۆکایەتی کردووە کە بەشێکیان پۆزەتیڤ بوون “بۆیە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا، سەرجەم کارەکانی پەرلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو هەفتە رابگرێت”. 

لە لێدوانێكی تایبەت  لە بارەی پەك خستنی كارەكانی پەرلەمان  د. صەباح مەحمود، سەرۆكی  لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان بە نوچەی ڕاگەیاند: بیَگومان كۆرۆنا ڤایرۆس، كاری كردۆتە سەر هەموو سێكتەرەكان لە جیهان و دونیای هەژاند بەشێوەك كاریگەری لە كاری خەلَك كرد بە مەلاین خەڵك بێ كاربون وبێگومان كاری كردۆتە سەركارەكانی ئێمەش و لە پەرلەمان چواركەس تووش بوون بە كۆرۆنا، بەڵام مانای ئەوە نییە لە هەمەوو پەرلەمان بڵاو بۆتەوە.

گوتیشی، دوای دوو هەفتە كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دەست پێدەكاتەوە گەر بڕیاری لەسەر بدەن و بارو دۆخەكە خراپتر نەبێت راوێژكاری پزیشكی بڕیاری لەسەربدات.

سەبارەت بە هەماهەنگی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی كوردستان، لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و سەرۆكی لیژنەی تەندروستی، صەباح مەحمود دەڵێت، ئێمە داوامان كردبوو، كە لە لیژنەی باڵای كۆرۆنا بەشداربین، چ وەك سەرۆكایەتی پەرلەمان چ وەك لیژنەی تەندروستی، بەداخەوە حكومەت گوتی ئێوە دەتوانن چاودێری بكەن و بەدواداچون بكەن، چونكە ئێوە سوڵتەی جێبەجێكار نین، ئەوە ئیشی سوڵتەی جێبەجێكارە.

گوتیشی، ئێمە ڕۆژانە لەسەر خەتین لەگەڵ وەزیری تەندروستی و وەزیری ناوخۆ بۆ ئاسانكاری و گیرو گرفتی خەڵكی و تا ئێستا پەیوەندیەكی باشمان هەبووە چ لە پارێزگاكان یان شارەكان تا ئەو بارە گرنگە لەسەریان سوك بكەین.

 سەباح مەحمود گوتیشی، شەپۆلەكە زۆر توندترە لە پێشتر، بۆیە پێویستە خەڵك زۆر پابەند بێ و پابەندی ڕێنمایەكان بن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com