ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێم تۆمار کرا

0

نوچە

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.

د. سامان بەرزرنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کە ئەمڕۆ زۆرترین ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، کە لە سەرتاسەری شارەکانی هەرێمی کوردستان ١٨٠ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ئاماژەی بە ئەوەش کرد، کە تاوەکو ئێستا ١٨٩١ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە و لەو ژمارەیە ٥٥٩ کەسیان چاکبوونەتەوە و ١٢٩٧ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com