نوچە-ئاسوشیتێدپرێس
ئاژانسی هەواڵی ئاسوشیتێدپرێس لە ڕاپۆرتێکیدا ئاشکرای دەکات، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران لە بری پارەی نەخت، ئاڵقەی زیوی کردۆتە دیاری بۆ فەرماندە و بەرپرسانی سەربازی گروپە میلیشاییەکانی عێراقی.
ئاژانسی ئاسوشیتێدپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ی جون، ئەم ڕاپۆرتەی بڵاو کردۆتەوە و دەڵێت: ئیسمائیل ئاقانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران، بەهۆی کێشە داراییەکانی وڵاتەکەی و گەمارۆکانی واشنتۆن بۆ سەر تاران، لە میانی دیداری ئەم دواییانەی لەگەڵ سەرانی گروپە میلیشاییەکانی عێراق لە جیاتی پارەی نەخت، ئاڵقەی زیوی بە سەردا دابە شکردوون.
ئاڵقەی زیو لە نێو شیعەکانی ئێرانی لە ڕووی سیمبۆلیکەوە گرینگی تایبەت بە خۆی هەیە.
لەم دیدارەدا، قائانی بە سەرانی گروپە شیعەکانی گوتووە، بە سەرنجدان بە قەیرانی دارایی ئێران، دەبێ دۆخی ئابوری ئێرانیان لەبەرچاو بێت، چون ئێران لە قەیراندایە و ڕەنگە وەک ڕابردوو نەکرێ لە لایەن تارانەوە یارمەتی دارایی بکرێن.