نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەمشەو هاوڵاتییەك، كە كارمەندی تەندروستییە و لە نەخۆشخانەی عەلی كەمال، بە مردوویی لە ماڵەكەی خۆی دۆزراوەتەوە، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت “خۆی خنکاندووە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕاگه‌یاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاگاداركراینه‌وه بەوەی کە گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ له گه‌ڕه‌كی ریعایه‌ی شاری سلێمانی خۆی خنکاندوە و گیانی لەدەستداوە، دەستبەجێ تمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە”.
گوتەبێژەکەی پۆلیسی سلێمانی، دەڵێت “کەس و کاری گەنجەکە دەڵێن هیچ کێشەیەکمان و بەیانی کە هەستاوین لەخەو پێش ئەوەی بچێت بۆ دەوام بینیومانە لە ماڵەوە خۆی هەڵواسیوە”.
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژە بەوەکات، ئەو گەنجەی خۆی خنکاندووە ناوی (ئەژی نەجمەدین)ە، لە دایکبووی ١٩٨٥ە، كارمه‌ندی ته‌ندروستی بوە له به‌شی تاقیگه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی عه‌لی كه‌مال لەسلێمانی، گوتیشی”ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر و تەرمەکەش براوەتە توبعەدلی سلێمانی”.