نوچە-ئاڕ تی
سەندیکای پزیشکانی عێراقی، ڕاپۆرتێکی لە بارەی ئەو پزیشکانە بڵاو کردۆتەوە، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی سەندیکای پزیشکان، تاکوو ئێستا ٣٢٤ پزیشك تووشی پەتای کۆرۆنا بوونە و دوو کەسیش بەم هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.
لە کۆی ٣٢٤ تووشىووەکە، ١٢٤ کەسیان ژنن.
لە رێژەیە ١٧٠ حاڵەت لە بەغدا، ٣٧ حاڵەت لە بەسرە، ٢٧ حاڵەت لە کەربەلا، تۆمار کراون و ئەوانی دیکە سەر بە شار و ناوچەکانی دیکەی عێراقن.