نوچە-ئاژانسەکان
کۆنگرێسی ئەمریکا، ڕەشنووسی گەڵاڵەیەکی ئامادەکردووە، کە بەو پێیە قورسترین سزاکان بە سەر ئێراندا دەسەپێنێ.
١٣ ئەندامی لیژنەی دیراساتی کۆماریخوازەکان ڕەشنووسی گەڵاڵەیەکیان ڕادەستی کۆنگرێس کردووە، کە بەو پێیە قورسترین سزاکانی بە سەر ئێراندا دەسەپێندڕی، کە لە مێژووی گەمارۆکانی سەر تاران وێنەی نەبووە.
ئامانجی سەرەکی ئەم گەمارۆیانە، سزادانی ئیمپراتۆریەتی دارایی عەلی خامنەیی، ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
هەروەها ئامانجێکی دیکەی ئەم گەڵاڵەیە، هێزەکانی سەر بە ئێرانن، کە لە وڵاتانی ناوچە شەڕی بە وەکالەت بۆ ئێران دەکەن.
بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە داراییەکانی عەلی خامنەیی، سیستمی کەشتیڕانی و هەروەها ئەو دەزگا ئەمنی و سەربازیانەن، کە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران پێشێل دەکەن و بە تێکڕایان شـمولی ئەم سزا قورسانەی واشنتۆن بۆ سەر تاران دەکەن.