نوچە
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە ئەمڕۆ پێنج تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەست داوە.
دەقی راگەیێندراوەکە:
پێنج تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٨٠ و ٧٨ و ٧٠ و ٦٩ و ٤٨ ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
١١ حوزەیران ٢٠٢٠