شلێرسەعید: هەولێر
نزیكەی چوار مانگ دەبێت كەسوكاری زیندانیان و سزا دراوان ناتوانن سەردانی كەسوكاریان بكەن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیش دەڵێت، بۆ پاراستنی ژیانی سزادراوان بۆ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌چێته ناو چاكسازییه‌كان، بۆ جارێكی تر ئه‌و سه‌ردان و مۆڵه‌تانه‌مان راگرت.
لە لێدوانێكی تایبەتدا ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەبارەت بە سەردانی زیندانیانی سیاسی بە نوچەی ڕاگەیاند: وه‌زارەتی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی لەگەڵ وەزارەتی ناو خۆ ڕێككەوتوون، كە قەدەغەی سەردانی كردن بكەن بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی گیانی ئەوان.
گوتیشی بۆ ئەمە كه‌سوكاری سزادراوان و راگیراوان ده‌توانن له رێگه‌ی ته‌له‌فۆن قسه له‌گەڵ سزادراوان و راگیراوان بكه‌ن، پاره و كه‌لوپه‌لی پێویستیان بۆ ببه‌ن ئەوانیش به‌شی ئه‌مانەتیان هه‌یه وه‌ری ده‌گرن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو “ئه‌و بارودۆخه، ناخۆشه بۆ هه‌موو لایه‌ك، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه گرنگه پاراستنی سزادراوانه و له هه‌مان كاتیش‌دا ناهێڵین له هیچ شتێكیان كه‌م بێت”.
هاوكات ئەمڕۆ 10-6-2020 كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئەمڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ رێكارێك بگرێته‌به‌ر ئێمه پێش هه‌موو لایه‌نه‌كان كه‌وتین، سه‌ردانکردنی سزادراوان و راگیراوان و مۆڵه‌ت پێدانمان راگرت، بڕیار بو دوای جه‌ژن به ره‌زامه‌ندی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا سه‌ردان و مۆڵه‌ت بكه‌ینه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی زیاتر سه‌ریهه‌ڵدا، بۆیه ئێمه بۆ پاراستنی ژیانی سزادراوان بۆ ئه‌وه‌ی كۆرۆنا نه‌چێته ناو چاكسازییه‌كان بۆ جارێكی تر ئه‌و سه‌ردان و مۆڵه‌تانه‌مان راگرت”.