پەرلەمانی عێراق رازی نەبوو

0

شلێر سەعید: هەولێر 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆكاری بڕیاری موچەی فەرمانبەرانی گەڕاندەوە بۆ خراپی بارودۆخی عێراق لە رووی داراییەوە. 

حكومەتی نوێی مستەفا كازمی، بۆ دەرچوون لەو قەیرانە داراییەی وڵات تێیدایە، بڕیاری دا بە بڕینی بەشێك لە موچەی موچەخۆران، ئەوەش بەتەواوی ڕەتكرایەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

عالیە نوسیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە هێرشی كردە سەر مستەفا كازمی بەهۆی بڕیاری بڕینی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دەشڵێت، ئەوە پێچەوانەی دەستورە.

لە لێدوانێكی عالیە نصیف بۆسايتى  المعلومە دەڵێت، حكومەتەكەی كازمی هەڵەیەكی زۆر گەورە دەكات، كە لەیەكەم كاری پێشنیارێكی وا پێشكەش بكات وەك چاكسازی. گوتیشی، بڕینی موچە یان زیادكردنی بەبێ ڕەزامەندی پەرلەمان، جێبەجێ ناکرێت. 

لە لێدوانێكی تایبەتدا سەبارەت بە بڕینی موچەی فەرمانبەرانی عێراق، جەمال كۆچەر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە لیژنەی دارایی و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە نوچەی ڕاگەیاند: ڕەشنوسێك بۆ ئەنجومەنی نوێنەران هاتووە بە بڕێنی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران، بەڵام لە پەرلەمان موافقەی لەسەر نەكرا تا ئێستا نەبۆتە بڕیاری كۆتایی وتا ئێستا پێشنیارە.

جەمال كۆچەر گوتیشی، ئەو موچەی فەرمانبەران  بە یاسا ڕێكخراوە و بەو بڕیارانە بێ گەڕانەوە بۆ دەستور و یاسا ناكرێت. گوتیشی، پێم وایە گەر بەمشێوەیەی دەیڵێن، كە لە موچە هەموو لە  500 هەزارەوە بەسەرەوە بڕینی تێدا بكرێت نابێت، بەڵام گەر تەنها بڵێن لەو موچانەی لەسەروی ملێۆنێكە ئەوەیان ڕێی تێدەچێت

 ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هۆكاری ئەو بڕیارەشی گەڕاندەوە بۆ خراپی بارودۆخی عێراق لە ڕوی داراییەوە. 

جەمال كۆچەر ئەوەشی خستەڕوو، گەر چاكسازی نەكرێت بۆ بنەبڕكردنی گەندەڵی و بە فیڕۆدانی سەرمایەی گشتی، بەوەش دەوڵەت ناچاردەبێت قەرزبكات بۆ دابین كردنی موچەی فەرمانبەران. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com