نەوزاد عەلی-سلێمانی
بەڕێوەبەری حەج و عەمرەی سلێمانی بریندار کرا و گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانیش رایدەگه‌یەنێت، کە روداوی ته‌قه‌كردنەکە لەسەر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
مه‌لا كامه‌ران عەلی، مامۆستای ئایینی و یه‌كێك بووە له چالاوانانی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژانی دوای ١٧ ی شوباتی سه‌رای ئازادی سلێمانی، له‌سه‌ر پشكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج وعومره‌ی سلێمانی وه‌رگرتووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەبارەت بە ڕووداوی تەقەکردن لە مەلا کامەران، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠-٦-٢٠٢٠ له‌نزیك ماڵی خۆیان لە قه‌زای سه‌یدسادقی دەڤەری شارەزوور ته‌قه له مامۆستا كامه‌ران كراوه و گوللـه به‌ر قاچێكی كه‌وتووه و برینداره، له‌ئێستاشدا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره”.
سەبارەت بەهۆکاری تەقەکردنەکەش سەرکەوت ئەحمەر، دەڵێت “مامۆستا كامه‌ران خۆی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی بینیوه و ده‌زانێت كێیه، كێشه‌كه‌شیان لەسەر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه، لە نێوان کەسوکارەکەی خۆیان بووە بەشەڕیان، هیچ بابه‌تێكی دیكه نه‌بووە”.
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشدەکات، ئێستا مامۆستا کامەران سکاڵای تۆمارکردووە، پۆلیس سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکانن.