سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکی سلێمانی کەرەنتین دەکرێن

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی دەزگای شەھیدان لە سلێمانی، بەهۆی تووشبوونی یەکێک لە فەرمانبەرەکانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا دەوام لە فەرمانگەکە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ رابگرێت.    

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی بەڕیوبەرایەتی دەزگای شەهیدان و ئەنفاڵکراونی سلێمانی، ڕایگەیاند: دوێنی ئەنجامی پشکنینی فەرمانبەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دەرچووە و دەرکەوتووە، کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، ئێستا تەندروستی زۆر باشە و لە ڕێگەی تەندروستی سلێمانییەوە کەرەنتینەکراوە و هیچ نیشانەیەکی قورسی لەسەر دەرنەکەوتووە. 

بەڕێوەبەری دەزگای شەهیدانی سلێمانی، گوتیشی “ئەو فەرمانبەرە دوو رۆژ دەوامی کردووە، رۆژانەش کەسانی بە ساڵاچوو زیاتر سەردانی فەرمانگەکەیان دەکەن، بۆیە بەڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی شەهیدان، پارێزگار و تەندروستی سلێمانی، بڕیارمانداوە تا ٢١ ئەم مانگە دەوام لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ڕابگرین، لە پێناو سەلامەتی تەندروستی کارمەندان و ئەو هاوڵاتیانەی سەردانمان دەکەن”. 

ئەدیب لەتیف جەختیشیکردەوە، کە ئەوان داوایان لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی کردووە، فەرمانگەکەیان بۆ پاکبکەنەوە و سەرجەم فەرمانبەرەکانیشیان لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین کردووە، ئەگەر ھەر کەسێکیان نیشانەی ڤایرۆسەکەی ھەبوو پشکنیان بۆ دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com