تەندروستی جیهانی داوای داواخستنی رێوڕەسمی حەج دەکات

0

نوچە-النشرە

رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە بارەی دواخستنی رێوڕەسمی حەج گفتوگۆ لەگەڵ سعودیە دەکات.

بەهۆی بڵاو بوونەوەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا، تەندروستی جیهانی لەگەڵ سعودیە لە بارەی دواخستنی ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەج گفتوگۆ دەکات.

ئەم هەواڵە لە لایەن بەرپرسێکی ناوچەیی تەندروستی جیهانی پشتڕاست کراوەتەوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی تەندروستی جیهانی، هەر جۆرە بڕیارێک سەبارەت بە ئەنجامدانی رێوڕەسمی حەجی ئەمساڵ، دەبێ بە هەماهەنگی لەگەڵ تەندروستی جیهانی و ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بێت.

ئەم هەواڵە لە کاتێکدایە، کە ڕۆژی ڕابردوو سعودیە ڕایگەیاند، ٣٢٨٨ حاڵەتی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەم وڵاتە تۆمار کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com