وردەکاری دانوستانەکانی ئەمڕۆی بەغدا و واشنتۆن

0

نوچە-المانیتور

ڕۆژنامەی ئەمریکی مانیتۆر، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠-ی جون، وردەکاری دانوستانەکانی ئەمڕۆی واشنتۆن و بەغدای ئاشكرای کردووە، کە پەیوەستە بە گفتوگۆ ستراتیژیەکانی نێوان دوو وڵات.

بە گوێڕەی زانیاریەکانی ڕۆژنامەی مانیتۆر، گفتوگۆ ستراتیژەکانی بەغدا و واشنتۆن، کە ئەمڕۆ چوارشەممە دەستی پێکردووە، پێنج تەوەری سەرەکی لە خۆی دەگرێت.

تەوەری یەکەم تایبەتە بە شەڕی داعش بە رێگەی زەمینی، کە بەوپێیە هاوپەیمانان ژمارەیەکی زیاتر هێز ڕەوانەی عێراق دەکەن، تاکوو ڕێگە لە دووبارە سەرهەڵدانەوە و بەهێز بوونی داعش بگرن.

تەورەی دیکەی ئەم گفتوگۆیانە، تایبەتە بە چاکسازی لە بوواری ئەمنی و پەروەردەی سەربازی.

واشنتۆن هەروەها جەخت دەکاتەوە، کە کابینەی مستەفا کازمی، دەبێ بەرەنگاری گەندەڵی و سپی کردنەوەی پارە ببیتەوە و لە بوارەکانی شەڕی دژە تیرۆر و دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکان و هەروەها هەوڵدان بۆ چارەسەری قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان یارمەتیدەر بێت.

بەشێکی دیکەی ئەم دانوستانانە تایبەتە بە یارمەتی و هاوکاریە داراییەکانی واشنتۆن بۆ بەغدا بە تایبەت، کە ئێستا عێراق گیرۆدەی قەیرانی کۆرۆنایە.

تەوەرێکی دیکەی دانوستانەکان، ڕۆڵی ئێران دەبێت لە عیراق و بڕیارە دوو لایەن لەو بارەوە گفتوگۆ بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com