لە هەولێر ١٤٦ شوێن داخران

0

نوچەنێت

ژووری ئۆپوراسیۆنی پارێزگای هەولێر، راگەیێةدراوێکی بڵاوکردەوە تییدا، سزادانی ١٤٦ شوێنی راگەیاندووە بە هۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی تەندروستییەوە.

دەقی راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێر:

ئەمرۆ سێ شەممە 2020.6.9 لەسنووری هەر 10 قایمقامیەتەکەی پارێزگای هەولێر، لەچوارچێوەی بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی، بەهۆی پابەند نەبوون بەرێنماییەکانی تەندروستی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، (146) شوێن داخران.

داواکارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و کاسبکاران و هەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، پابەندی بڕیار و ڕێنماییە تەندروستییەکان بن و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەستکێش و دەمامک ببەستن، تاوەکو دووچاری سزادان و ڕێکاری یاسایی نەبنەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
2020.6.9

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com