نوچەنێت
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توشبوونی پێنج کەسی بە پەتای کۆرۆنا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە راگەیاند.
دەقی راگەیێةدراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو پیاو و دوو ئافرەت و منداڵێك، سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە،
سێ تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کیمیاباران،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کانی عاشقان،
یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی مەرزەبۆتۆ.
وەزارەتی تەندروستی
١٠ حوزەیران ٢٠٢٠