100 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

0

نوچە

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، کە لە پارێزگای سلێمانی ١٠٠ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون.

دەقی راگەیەندراوەکە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، سەد تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چل و حەفت پیاو و بیست و نۆ ئافرەت و بیست و یەك منداڵ و دوو کوڕ و کچێکی گەنج، پەنجا و سێ تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و چل و حەفت تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان هەیە.

دوو تووشبوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ.
چوار تووشبوو دانێشتووی ناحیەی بازیان.
حەفت تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوێن.
هەشتاو و حەفت تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستی
٩ حوزەیران ٢٠٢٠

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com