فراکسیۆنی سادقون بەتوندی هەڵوێستی وەرگرت

0

نوچە-المعلومە

ئەندامیکی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق، لە سەروبەندی دەستپێکی گفتوگۆ ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و واشنتۆن هەڵوێستی وەرگرت.

لە کاتێکدا بڕیارە سبەی چوارشەممە ١٠-ی جون، گفتوگۆ ستراتیژیەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا دەستپێبکات، نەعیم عبودی، ئەندامی فراکسیۆنی سادقون، جەخت لەسەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکاتەوە.

عبودی دەڵێت، دەبێ  بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بخرێتە ئەولەوییەتی دانوستانە ستراتیژییەکانی واشنتۆن و بەغداوە.

ئەم ئەندامەی فراکسیۆنی سادقون دەشڵێت، هەڵوێستمان لە بارەی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزە بیانیەکان لە سەر خاکی عێراق، روونە و دەبێ بڕیارەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com